ڕێبەری باڵای شؤڕش، ئایەتوڵڵا خامنەیی، ئەمرۆ بە بۆنەی سی هەمین ساڵوەگەڕی کۆچی دوایی ئیمام خومەینی لە گڵکۆی دامەزرێنەری شۆڕشی ئیسلامی باسیان لەچەندین بابەتی گرینگ کرد.
ئایەتوڵڵا خامنەیی جەختیان کرد: سەربزێوی زۆر کراوە بۆ ئەوەی فیکر و هزر و ڕێبازی ئیمام لە بەڕێوەبردنی گشتی کۆماری ئیسلامی ئێران پشت گوێ بخرێت، بەڵام ڕاستییەکان پێچەوانەی خواستی دوژمنەکان بوو و ڕاکێشەی بێ وێنەی ئیمام نەک تەنیا کاڵ نەبووەتەوە بەڵکوو تەنانەت دڕیژەی زیاتریشی بووە.
ڕێبەری وتیان: ئەو تایبەتمەندییەی کە ئیمامی لە قەبارەی مەکتەب و ئەندێشە و فیکر و ڕێبازدا نیشان دا بۆ کاتی خۆی و بۆ مێژوو، تایبەتمەندی بەرخۆدان بوو.
وتیشیان: لە بەرانبەر کێشە و لەمپەڕەکان و لەبەرانبەر تاغووتەکاندا، ئیمام، بەرخۆدانی خۆی بە هەموو جیهان نیشان دا.
ڕاشیانگەیاند کە هەڕەشە و فریو و قەناعەت پێهێنان، بە هیچ لەونێک کاریگەریی لە ئیمام نەدەکرد، دوژمنان نایاندەتوانی دەزگای موحاسباتی ئیمام بشێوێنن چونکوو پشتی بە بنەماکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام بەستبوو.
ئایەتوڵڵا خامنەیی زیادیان کرد: ئیمام بە مانای تەواو ڕێگای بەرخۆدانیان گرتبووە بەر و هیچ لەمپەڕێک نەیدەتوانی ئەو لەم ڕێگایەدا بوەستێنێت.
ڕێبەری جەختیان کرد: قسەی ئیمام حاکم بوونی دینی خودا و مەکتەبی خوایی لەسەر کۆمەڵگای موسڵمانەکان و ژیانی ئاسایی خەڵک بوو. دوای ئەوەی توانی لەمپەڕەکان تێپەڕێنێت و نیزامی کۆماری ئیسلامی ئێران دامەزرێنێت. ڕایگەیاند کە ئێمە نەک ستەمدەکەین و نە ستەم قبووڵ دەکەین.
ئەوەشیان وت کە بەرەی بەرخۆدان ئەمڕۆ بەرەیەکی بەهێزە. هەر کات گەلی ئێران بەرخۆدانیان وەرگرت و بەروپێش چووین و سەرکەوتین، کەسانی دیکەش هان دران بۆ بەرخۆدان.
ڕێبەری وتی: ئەمریکاییەکان دەیانەوێت ئێمە شکست بێنین. ئەوان دەیانەوێت ئێمە بکشینەوە، ئەوان دەیانەوێت ئێمە خۆبەدەستەوە بدەین، چونکوو ئەو کارە ناکەین، دوژمنیمان لەگەڵ دەکەن.
وتیشیان: لە هەر شوێنێکدا کر نەرخۆدان و خۆراگریمان کرد توانیمان بەرەوپێشەوە بچین و هەر کات خۆمان بەدەستەوەدا وبە پێی خواست و حەزی لایەنی بەرانبەر کارمان کرد. زەبرمان بەرکەوت.
ئایەتوڵڵا خامنەیی وتیان: بەرخۆدان باجی هەیە و هەڵبەت تێچوو و باجی خۆبەدەستەوەدان لە بەرانبەر دوژمن زیاترە.
بە ئاماژە بە وتەکانی ئەم دواییەی ترامپ کە وتبووی ئێمە نامانەوێت حکوومەتی ئێران بڕووخێنین زیادیان کرد: ئەم زیرەک بازیە سیاسییە ئەلبەت قسەیەکی ڕاستە. مەرجی پێشکەوتنی ئێمە ئەوەیە کە ئەمریکاییەکان نزیک نەبنەوە.
وتیشیان: هەرکات ئەمریکاییەکان هاتنە مەیدان، یان بووە شەڕ یان پیلان و چەوسێنەری بوو، پێ ئەمریکاییەکان نشۆمەیە. خۆمان باش دەزانین چون هەڵسوکەوت بکەین. و کاری خۆمان دەزانین.
..................
300